Lotikxane
<< Magazīn, henek, gilī ū gazin >> |
نۆروێژ .. گاڵای کوردی به ئاستێکی به‌رز به‌ڕێوه‌چوو
نیشته‌جێ بوونی هه‌زاران کورد
له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات، ده‌رکه‌وتنی تواناکانیان له بواری جیاوازدا. کار کردن و
په‌رۆشی بۆ کوردستان هه‌ر یه‌ک له بواری خوێدا، بیرۆکه‌ی دروست بوونی مه‌راسیمی
گاڵای کوردیه له‌و وه‌ڵاتانه‌ی که کورد تێیاندا نیشته‌جێیه. گاڵای کوردی،
بۆنه‌یه‌کی تایبه‌ته که هه‌م کورد دۆستی کورد، هه‌م ده‌زگه حکوومی و لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار به‌شدار ده‌بن، سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی ده‌به‌خشرێن، کوردی ساڵ، دۆستی
کورد، دۆستی کورد(خه‌ڵاتی فه‌خری)، جگه له پێشاندانی وێنه و ژه‌نینی موزیکی
کوردی. ئه‌م خه‌ڵاتانه وه‌ک بیرهێنانه‌وه و ڕێزگرتنه له‌و که‌سانه‌ی که کار بۆ
دۆزی کورد ده‌که‌ن له بواری جیاوازدا.
ئه‌زموونی دوو ساڵی
سه‌رکه‌وتووی وه‌ڵاتی سوێد پێشان ده‌دات که بۆنه‌یه‌کی له‌م جۆره، هه‌م پێویسته
و هه‌م کاریگه‌ره بۆ فره‌وان کردنی و به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی.
حکومه‌تی کوردستان
له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌کانییه‌وه کار بۆ دۆزینه‌وه‌ی تواناکانی کورد له
ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌کات، بۆ به‌هێز کردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌ڵات و
ده‌ره‌وه. ساز کردنی گاڵای کوردی له وه‌ڵاتی نۆروێژ بۆ یه‌که‌م جار،
نموونه‌یه‌که له به‌رنامه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستان له باکووری
ئه‌ورووپا.
گاڵای کوردی ئه‌مساڵ له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کوردستان له باکووری
ئه‌ورووپا
به
هاوکاری کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌ردوو ڕێکخراوی
RKR
ی
نه‌رویجی و کۆمه‌ک ساز
کرا. چه‌ندین پێشنیاز بۆ هه‌ر سێ خه‌ڵات کۆکرابوونه‌وه، پاشان خه‌ڵاته‌کان به‌م
شێوه‌یه دیاری کران:
کوردی ساڵ
ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی له فیلمی «وه‌ڵاتی زستان» ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت، ڕه‌وف سه‌ڕاجی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له وه‌ڵاتی نۆروێژه و هێشتا مافی په‌نابه‌ریه‌تی وه‌رنه‌گرتووه. فیلمی «وه‌ڵاتی زستان» له ده‌رهێنانی هیشام زه‌مانه و باس له کێشه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌م وه‌ڵاته ده‌کات. ڕه‌وف سه‌ڕاجی هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی Amandapris ی بۆ باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی وه‌رگرتووه.
دۆستی کورد
Anja Breien ی ده‌رهێنه‌ری ته‌مه‌ن شه‌ست و هه‌شت ساڵ خه‌ڵاتی دۆستی کوردی وه‌رگرت. خاتوو ئانیا چه‌ندین جار سه‌ره‌دانی کوردستانی کردووه و کتێبێکی به ناوی «کانیاو» نووسیوه. «کانیاو» ته‌رجه‌مه‌ی چه‌ند زمانێک کراوه. ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که باس له کیژه کوردێکی نۆروێژ و کێشه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی دوو فه‌رهه‌نگی جیاواز ده‌کات. خاتوو ئانیا له سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه و خاوه‌نی چه‌ندین فلیمی تایبه‌ته.
دۆستی کورد، خه‌ڵاتی فه‌خری
Jon Rud ی یاساناسی ته‌مه‌ن حه‌فتا و یه‌ک ساڵ خه‌ڵاتی دۆستی کوری فه‌خری وه‌رگرت، Jon Rud له درێژایی ته‌مه‌نی له چه‌ندین ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤدا به‌شدار بووه، پرسی کورد به تایبه‌تی له باکووری کوردستان بواری کاره‌کانی ڕود بووه، ئێستاش خانه‌نیشینه و نیشته‌جێی وه‌ڵاتی سپانیایه و له‌و بواره‌ی خوێدا هه‌ر چالاکه. ڕود بۆ به‌شداری کردنی ئه‌م گاڵایه گه‌ڕایه‌وه بۆ نۆروێژ.
به‌رنامه‌ی گاڵایه‌که به‌م شێوه‌یه ڕێکخرابوو:
ئه‌ستێره‌ی ناوداری سوێد ئۆز نوژه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کان بوو، گۆرانیبێژ باخان و ژه‌نیاران دارڤان، بێلان و ئامانج له‌گه‌ڵ تیپی هه‌ڵپه‌ڕکێی نه‌مام به‌شداری به‌رنامه‌کان بوون.
ڕێزدار ته‌ها به‌رواری وزیری وه‌رزش ولاوانی حکومه‌تی کوردستان و چه‌ندین که‌سی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمپانیای نۆروێژی و کورد به‌شداری ئاهه‌نگه‌که بوون.
سه‌ره‌تا خه‌ڵاتی دۆستی کورد و، پاشان ووتاری سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان له‌لایه‌ن ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوان پێشکه‌ش کرا.
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ ناسک باخان به هاوکاری ژه‌نیارانی لاو چه‌ند گۆرانیه‌کی پێشکه‌ش کرد.
خه‌ڵاتی کوردی ساڵ و دۆستی کورد (دۆستی فه‌خری) له لایه‌ن وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی هه‌رێمی کوردستان به‌خشرا.
پاش چه‌ندین قسه‌ی خۆش و تایبه‌ت له لایه‌ن ئۆز نوژه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کانه‌وه، باخان به چه‌ند گۆرانیه‌ک ئاهه‌نگه‌که‌یان کۆتایی هێنا.
جێی باسه، ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه له ئاستیکی وه‌ها به‌رزدا له نۆرۆێژ
ساز بکرێت