|
<< Magazīn, henek, gilī ū gazin >> |
|
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هێزه کوردی و کوردستانییه‌کان له مه‌حکومکردنی په‌لاماره تێرۆریستییه‌کانی سه‌ر که‌رکووک
رۆژی دووشه‌مه 16/7/2007 جارێکی دیکه، تێرۆریستان، قینی ڕه‌شی خۆیان به خه‌ڵکی که‌رکووکی هه‌میشه کوردستان ڕشته‌وه و له 3 په‌لاماری تێرۆریستییدا، خۆێنی ده‌یان مرۆڤی سڤیلیان به ناڕه‌وا ڕشت. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره که که‌رکووک به‌مشێوه‌یه دڕندانه و توندوتیژ ده‌کرێته ئامانجی تاوانه تێرۆریستییه‌کان. هه‌روه‌ک له رابردوودا ئاماژه‌مان پێداوه، له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی کاتی دیاری کراوی جێبه‌جێ بوونی ماده‌ی 140 ده‌ستوری هه‌میشیه‌یی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ، تێرۆریستان بۆ له‌مپه‌ر دانان له رێی جێبه‌جێ کرانی ئه‌م ماده ده‌ستوورییه، زیاتر که‌وتوونه‌ته خۆ و زیاتر په‌ره به تاوان و جینایه‌ته‌کانیان ده‌ده‌ن. دیاره نه ئه‌م سیاسه‌ته و نه ئه‌م تاوانانه، ناشێن و ناکرێن، کاری ده‌سته و تاقمێکی بچووکی تێرۆریستی بن و گومانی تێدانییه که دووژمنانی ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌روویانه‌وه ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانیان له پشته‌وه‌یه. ئێمه نوێنه‌رانی ئه‌و حیزب و لایه‌نه کوردی و کوردسیانیانه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌مان واژۆ کردووه، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌م تاوانه تێرۆریستیانه، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و که‌سووکاری شه‌هید و بریندارانی ئه‌و کرده‌وه تێرۆریستیانه، هاوخه‌می ده‌رده‌بڕین. هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ته‌نیا رێگای جێگیربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی کوردستانییه‌کان له که‌رکووک و باقی ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
2007/7/18 سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK رێکه‌ڤتنی دیمۆکراتی کورد له سوریا - وفاق پارتی پێشڤه‌ڕۆی دیمۆکراتی کورد له سوریا پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پارتی ئازادی کورد له سوریا پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریا - الپارتی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکور PDK پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له سوریا پارتی ئازادیی کوردستان PAK
|